وه‌زيره‌كانى ره‌وتى سه‌در له حكومه‌تى عه‌بادى كشانه‌وه
وه‌زيرانى سه‌ر به ره‌وتى سه‌در، دهستلهكاركێشانهوهيان له كابينه‌ى حكومه‌تى به‌غدا راگه‌ياند.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرانى سه‌ر به ره‌وتى سه‌در، دهستلهكاركێشانهوهيان له كابينه‌ى حكومه‌تى به‌غدا راگه‌ياند.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه كوتله‌ى ئه‌حرار ده‌ريكردووه، هاتووه: له ئه‌نجامى سووربوونى ژماره‌يه‌ك كوتله‌ى سياسيى بۆ كانديدكردنى كهسايهتييهكانيان بۆ پۆسته وه‌زارييه‌كان، كوتله‌ى ئه‌حرار به پێويستى ده‌زانێت وه‌زيره‌كانى ده‌ست له كاربكێشنه‌وه.
جه‌واد جبوورى، گوته‌بێژى ره‌وتى سه‌در له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياند، وه‌زيره‌كانيان له كابينه‌ى حكومه‌تى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ستيان له كاركێشاوه‌ته‌وه و له ئێستاوه هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه‌يه له به‌رده‌م ره‌وتى سه‌دردا.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وان هێشتا بڕيارى كۆتاييان له باره‌ى هه‌نگاوى دواتريان نه‌داوه و ئايا ده‌چنه‌وه به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز و مانده‌گرن، ياخود هه‌ڵوێستى ديكه‌يان ده‌بێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، كوتله‌ى نيشتيمانى به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ياد عه‌لاوى رايگه‌ياند، هيچ كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زارى له كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عه‌بادى كانديد ناكه‌ن.
گوته‌بێژى كوتله‌ى عێراقييه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، مه‌يسون ده‌ملوجى، رايگه‌ياند، ئه‌و رێككارانه‌ى عه‌بادى گرتوونيهته به‌ر رێككارى شێواون و خزمه‌تى كارى سياسى له وڵات‌دا ناكه‌ن و عێراق ده‌خه‌نه قه‌يرانێكى ديكه‌وه.