وەزارەتی بەرگریی رووسیا: هەلیکۆپتەرێکمان لە سووریا تێکشکا

"بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە و هەردوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لە دەستدا"

K24-هەولێر

وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند هەلیکۆپتەرێکی سەربازیمان لە نزیکی شاری حیمس لە سووریا کەوتەخوارەوە و تێکشکا و هەردوو فڕۆکەوانەکەشی گیانیان لە دەستدا.

ئاژانسی هەواڵنێری تاسی رووسیا لە زاری وەزارەتی بەرگریی رووسیاوە راشیگەیاند: "هەلیکۆپتەرەکە لە نزیکی شاری حیمس کەوتەخوارەوە و تەرمی دوو فڕۆکەوانەکە گواستراونەوە بۆ بنکەیەکی ئاسمانیی رووسیا (لە سووریا)".

وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا گوتیشی: "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هەلیکۆپتەرەکە تەقەی لێکراوە، بەڵام تیمێکی لێکۆڵەری رووس لە شوێنی رووداوەکە سەرقاڵی ڵیکۆڵینەوەن بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەکانی تێکشکانی هەلیکۆپتەرەکە".

ئەمە لە کاتێکدایە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا رۆژانە هێرشی ئاسمانیی دەکەنە سەر چەکدارانی گرووپە ئیسلامییەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرە لە سووریا و رووسیا ئاشکرا دەڵێ کە پاڵپشتیی رژێمی سووریا دەکات بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد.

ئا: ئا ، ف

Fly Erbil Advertisment