ئاشتن كارتەر: پێوستە ھاوكاری دارایی عێراق بكرێت
“پێویستە هاوکاری دارایی عێراق بکرێت، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ژیان بگەڕێتەوە شوێنە وێرانکراوەکان”
K24 – ھەولێر:
ئاشتن كارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی کەنداو سەبارەت بە پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی خێرا بە عێراق کۆدەبێتەوە.
ئاشتن کارتەر راشیگەیاند: پێویستە هاوکاری دارایی عێراق بکرێت، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ژیان بگەڕێتەوە شوێنە وێرانکراوەکان.
ھەروەھا ئاشتن کارتەر روونیکردەوە، باراک ئۆباما دەیەوێت لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ ئەو ناوچەیە، لەسەر ئەو خاڵە لەگەڵ هاوبەشەکانی لە کەنداو قسە بکات.
لە لایەکی دیکەوە کارتەر رایگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو پەکخستووە.
میدیا عەرەبییەكان بڵاویانكردووەتەوە ، كە وڵاتانی كەنداو و سعودییە سندوقی ھاوكاریی دروست دەكەن بۆ كۆكردنەوەی پارە و یارمەتی بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە سونییەكان ئەوانەی كە لە شەڕی داعش زیانیان بەركەوتووە.