به فه‌رمی میهایلۆڤیچ ده‌ركرا و برۆكی ده‌چێته شوێنه‌كه‌ی
راهێنه‌ری تیپی لاوانی میلان شوێنی ده‌گرێته‌وه
خاوه‌نی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیا چیتر به‌رگه‌ی ئه‌نجامه خراپه‌كانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی نه‌گرت و ئه‌مڕۆ به فه‌رمی متمانه‌ی لێ وه‌گرته‌وه و راهێنه‌رێكیشی بۆ شوێنه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه.
سینیسا میهالۆڤیچ راهێنه‌ری دوورخراوه‌ی یانه‌ی میلان له 5 یاریی رابردوو ته‌نیا 2 خاڵی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌یش ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ناچار كرد، كریستیان برۆكی كه راهێنه‌ری تیپی لاوانی یانه‌ی میلانه ئه‌ركی راهێنانی تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت.
پێشتر سیلڤیۆ بێرلسكۆنی رایگه‌یاند بوو كه تا 21ـی مانگی داهاتوو كه یاریی كۆتایی جامی ئیتاڵیایه له نێوان میلان و یوڤێنتۆس ئارام له‌سه‌ر میهایلۆڤیچ ده‌گرین، به‌ڵام ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م دوایه واده‌ی ده‌كردنی ئه‌و راهێنه‌ره‌ی پێشخست.