ناوی كاندیدانی حكوومه‌ته ته‌كنۆكراته‌كه‌ی عه‌بادیی له كوردستان24 بخوێنه‌وه
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ناوانه كۆبوویه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهاته‌ی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات و ناوی كاندیده‌كان كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌شكراوه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوویه‌وه.
لای خۆیه‌وه یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گوتی: "پێویسته سه‌ره‌تا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه قه‌بوول بكه‌ین ئینجا ناوی كاندیده‌كانی كه پێشكه‌شكراون په‌سه‌ندبكه‌ین".
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش له كوتله‌ی ئه‌حرار سه‌ر به ره‌وتی سه‌در گوتی ئه‌وه رای خۆیه‌تی "ده‌نگ به ناوی ئه‌و كاندیدانه ناده‌ن".
ناوی كاندیدانی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه:
جه‌بار عه‌لی وه‌زیری نه‌وت
فالح فه‌ییاز وه‌زیری ده‌ره‌وه
ئومێد محه‌ممه‌د وه‌زیری بازرگانی
یوسف ئه‌سه‌د وه‌زیری گواستنه‌وه
عه‌لا حسێن وه‌زیری ته‌ندروستی
حه‌سه‌ن جه‌نابی وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان
سه‌ڵاح محارب وه‌زیری كاره‌با
ئه‌مه‌ل قازی وه‌زیری په‌روه‌رده
وه‌فا فه‌هداوی وه‌زیری پلاندانان
نزار عه‌تابی وه‌زیری كار
محه‌ممه‌د جاسم وه‌زیری داد
عه‌لا عه‌بدولقادر وه‌زیری شه‌باب
نافع ئه‌وسی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه
مو‌سا مووسه‌وی وه‌زیری خوێندنی باڵا