وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم دەزگایانە دەکات
هەر دەزگایەک و رۆژێکی بۆ دیار کراوە
K24-هەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند کە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانیی و هێزی ئامادە و ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش و خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیی ئەم وەزارەتانە دەکات.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی ئاماژەش دەکات کە: رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 13/4/2016 مووچەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانیی و هێزی ئامادە دابەش دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 14/4/2016 مووچەی ئەنجوومەنى ئاسايش و دەزگاى گشتىی ئاسايش دابەش دەکرێت و رۆژی یەکشەممە 17/4/2016 مووچەی خانەوادەى شەهيدان و ئەنفالكراوەكان و زيندانيانى سياسیی دابەش دەكرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاند کە دووشەممە 11/4/2016 دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات کەچی پرۆسەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
ئا: ئا ، ف