ده‌يان په‌نابه‌ر له كه‌مپى ئيدۆمينيهوه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ باكوورى يۆنان
به هۆى نائارامييهكانى كه‌مپى ئيدۆمينى له سنوورى نێوان يۆنان و مهكدۆنيا، 300 په‌نابه‌ر كهمپهكهيان به‌جێهێشت و به پاس گواسترانه‌وه بۆ كه‌مپێكى ديكه له باكوورى يۆنان.
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى نائارامييهكانى كه‌مپى ئيدۆمينى له سنوورى نێوان يۆنان و مهكدۆنيا، 300 په‌نابه‌ر كهمپهكهيان به‌جێهێشت و به پاس گواسترانه‌وه بۆ كه‌مپێكى ديكه له باكوورى يۆنان.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس، بڵاويكرده‌وه، حه‌وت پاس كه 300 په‌نابه‌ريان له ئيدۆمينييهوه ده‌گواسته‌وه، به‌ره‌و باكوورى يۆنان به‌ڕێكه‌وتوون.
كه‌مپى ئيدۆمينى 11 هه‌زار په‌نابه‌رى تێدا ده‌ژين و له چه‌ند رۆژى رابردوودا به هۆى خراپى ره‌وشى ژيانيانه‌وه په‌نابه‌ران داوايانكرد، هه‌رچى زووه چاره‌سه‌رى ره‌وشه‌كه‌يان بكرێت و رێگه‌يان پێ بدرێت به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچ بكه‌ن.
رێكخراوى رزگاركردنى منداڵانى ئێزدى و كريستيان له عێراق، كه رێكخراوێكى ناحكومييه رايگه‌ياندووه، ئه‌ركى گواستنه‌وه‌ى نزيكه‌ى 100 كه‌سيان بۆ خێوهتگهيهكى نزيك له ڤيريا هه‌ڵكه‌وتوو له باكوورى يۆنان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه، 260 په‌نابه‌رى كه‌مپه‌كه به به هۆى به‌كارهێنانى گازى فرمێسكڕژێن و فيشه‌كى لاستيكييهوه بريندار بوون و پشێوى له ناو كه‌مپه‌كه‌دا درووستبوو.
له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا، هه‌زار و 50 په‌نابه‌ر له وێستگه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له به‌نده‌رى بيريۆسى نزيك ئه‌سينا كۆكرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه بگوازرێنه‌وه بۆ كه‌مپى سكارامانگاس.
حكومه‌تى يۆنان رايگه‌ياندووه، لايه‌نه پهيوهنديدارهكانيان ده‌ست ده‌كه‌ن به پێداچوونه‌وه‌ى داواكارى سه‌دان په‌نابه‌ر بۆ وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌رێتى.