میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا ترسیان له ناوبژیوانه‌كه‌ی سبه‌ی هه‌یه
بارسێلۆنا مێژوویه‌كی ڕه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوبژانه هه‌یه
میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا له ئێستاوه ترسییان له ناوبژیوانه‌كه‌ی یاریی نێوان ئاتڵێتیكۆ و بارسێلۆنا لێ نیشتووه، ئه‌وان پێیانوایه ئه‌م ناوبژیوانه هه‌میشه مایه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه بۆ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان.
رۆژنامه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه (نیكۆلا ڕێتزۆلی) كه سبه‌ی له یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیرۆن فیكه‌ی ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌ی نێوان ئاتڵێتیكۆ و بارسا لێ ده‌دات، هه‌میشه بارسا ئه‌نجامه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوبژیوانه وێرانكه‌ر بووه و له 4 یاریی چامپیۆنزلیگ كه یاریی بارسێلۆنای به‌ڕێوه بردووه 2 یاریی دۆڕاندووه و 2 یارییه‌كه‌ی دیكه‌ی به زه‌حمه‌ت بردۆته‌وه.
میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا له ساڵی 2011ـه‌وه ڕقێكی زۆریان له‌و ناوبژیوانه هه‌ڵگرتووه كاتێك له یاریی نێوان بارسێلۆنا و ئارسێناڵ گۆڵێكی ته‌واوی بارسای ڕه‌ت كرده‌وه و دوو لێدانی سزای درووستیشی بۆ هه‌ژمار نه‌كردن.
بڕیاره سبه‌ی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنز لیگ، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات، له یاریی چوون یانه‌ی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به 2 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك براوه بوو.