تاران "نيگه‌رانى" ئاگربه‌ستى سووريايه
بڕياره ئه‌م هه‌فته‌يه دانووستانه‌كانى تايبه‌ت به ئاشتيى سووريا له جنێڤ ده‌ستپێبكه‌ن و كۆمارى ئيسلامى ئێرانيش نيگه‌رانه له زيادبوونى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان و ئه‌گه‌رى درووستبوونى كاريگه‌رى ئه‌و شه‌ڕانه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى دانووستانى جنێڤ.
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره ئه‌م هه‌فته‌يه دانووستانه‌كانى تايبه‌ت به ئاشتيى سووريا له جنێڤ ده‌ستپێبكه‌ن و كۆمارى ئيسلامى ئێرانيش نيگه‌رانه له زيادبوونى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان و ئه‌گه‌رى درووستبوونى كاريگه‌رى ئه‌و شه‌ڕانه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى دانووستانى جنێڤ.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران بڵاويكرده‌وه، كه حوسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى دواى گفتوگۆى له‌گه‌ڵ نێردراوى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سووريا، ستيڤان ديمستۆرا، رايگه‌ياندووه، تاران نيگه‌رانه له درووستبوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر بڕيارى ئاگربه‌ست و كاريگه‌ربوونى ره‌وشى ئاگربه‌ستى سووريا له‌سه‌ر دانووستانه‌كانى جنێڤ.
ديمستۆرا دواى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى شامى كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا وه‌ليد موعه‌ليم كۆبوويه‌وه، روويكرده تاران بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێران له باره‌ى چاره‌نووسى پرۆسه‌ى ئاشتيى سووريا و دانووستانه‌كانى جنێڤ وتوێژ بكات.
عه‌بدوڵڵاهيان رايگه‌ياندووه، ئه‌وه‌ى نيگه‌رانى ئێمه‌ى زياتر كردووه په‌لامارى گرووپ و ميليشيا چه‌كدارييه‌كان و شكاندنى ئه‌و ئاگربه‌سته‌يه كه حكومه‌تى سووريا و به‌شێكى لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان جگه له به‌ره‌ى نووسره و رێكخراوى داعش پێوه‌ى په‌يوه‌ستن.
بڕياره رۆژى چوارشه‌ممه، پرۆسه‌ى دانووستانى ئاشتيى له جنێڤ به به‌شدارى وڵاتانى په‌يوه‌ست به پرسى سووريا و ژماره‌يه‌ك له لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا ده‌ستپێبكات.
له لايه‌ن خۆيه‌وه كۆمارى ئيسلامى ئێران داوايكردووه، سنوورێك بۆ شه‌ڕى ناوخۆيى له سووريا دابنرێت و ئاشتييه‌كى راسته‌قينه له‌و وڵاته‌دا به‌ديبێت، ئه‌مه له كاتێكدايه هه‌فته‌ى رابردوو، تاران به ره‌سميى ئه‌وه‌ى راگه‌ياند، كه هێزى سه‌ربازى زياترى ره‌وانه‌ى سووريا كردووه بۆ هاوكاريكردن و پشتيوانيكردنى سه‌ربازانى سوپاى سووريا.