رۆژنامه‌یه‌ك پێكهاته‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئاشكرا ده‌كات
به‌هه‌مان پێكهاته‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیا یاریی ده‌كات
رۆژنامه‌ی ئاس ـی ئیسپانیا، كه نزیكه له یانه‌ی شاهانه، پێكهاته‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئاشكرا كرد و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه زیدان به هه‌مان پێكهاته‌ی كلاسیكۆ یاریی ده‌كات.
ئه‌مه‌یش پێكهاته‌كه‌یه:
گۆڵپارێز: كه‌یلۆر ناڤاس
به‌رگری: كارڤاخاڵ، رامۆس، پیپی و مارسیلۆ
ناوه‌ڕاست: تۆنی كرووس، لوكا مودریچ، كاسێمیرۆ
هێرشبه‌ر: كریستیانۆ، بێنزیما، گاریس به‌یل
یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مشه‌و له كات 9:45 خوله‌ك به كاتی كوردستان له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنز لیگ میوانداریی ڤۆڵفسبورگ ده‌كات، له یاری چوون ریال مه‌درید به دوو گۆڵێ بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند بوو.