دوایین زانیاری له باره‌ی پێكهاته‌ی بارسێلۆناوه بزانه
5 یاریزانی به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانن یاریی بكه‌ن
ئه‌مڕۆ بارسێلۆنای پاڵه‌وانی ئیسپانیا و ئه‌وڕوپا له كۆمه‌ڵگای وه‌رزشیی خۆی دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كانی به‌ر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئه‌نجامدا.
لویز ئێنریكی راهێنه‌ر بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بانگێشتی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی كردووه، جگه له پێنج یاریزان كه به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانن یاری بكه‌ن ئه‌وانیش بریتین رافینیا و ساندرۆ و ڤیدال و فێرمایلین و جێرێمی ماتیۆ.
پێكهاته‌كه‌ی بارسێلۆنا له 19 یاریزان پێكهاتووه و سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی له یاری چووندا سه‌ركه‌وتنیان به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌م یارییه‌دا ئه‌ركیان ئاسان نابێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگا و دوور له هانده‌رانیان یارییه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
بڕیاره سبه‌ی له یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیرۆن له كات 9:45 خوله‌كی شه‌و، یانه‌ی بارسێلۆنا ببێته میوانی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، له یاریی چوون یانه‌ی بارسا به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه.