ئه‌م گه‌وهه‌رانه له ده‌يه‌ى سێيه‌مى ته‌مه‌ندا ژيانت ده‌گۆڕن
دواى دوو ده‌يه‌ى يه‌كيان منداڵى و دووه‌ميان پڕ له سه‌ركێشى و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز، ده‌يه‌ى سێيه‌مى ته‌مه‌ن دێت، كه زياتر به ده‌يه‌ى سه‌قامگيرى و دياريكردنى چاره‌نووسى ته‌مه‌ن هه‌ژمار ده‌كرێت.
K24 – هه‌ولێر:
دواى دوو ده‌يه‌ى يه‌كيان منداڵى و دووه‌ميان پڕ له سه‌ركێشى و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز، ده‌يه‌ى سێيه‌مى ته‌مه‌ن دێت، كه زياتر به ده‌يه‌ى سه‌قامگيرى و دياريكردنى چاره‌نووسى ته‌مه‌ن هه‌ژمار ده‌كرێت.
كه‌سانێك هه‌ن به‌ر له‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانيان وه‌ك كه‌سانى ته‌مه‌نى ده‌يه‌ى سێيه‌م راپه‌ڕێنن، به‌رپرسيارێتى ژيانيان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و به هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونى به‌رپرسيارێتييه‌وه، ناچار ده‌بن، په‌يوه‌ندييه گشتيى و تايبه‌ته‌كانيان فه‌رامۆش بكه‌ن و بايه‌خ به خۆيان نه‌ده‌ن.
لێره‌دا گرنگترين ئه‌و هه‌ڵانه ده‌خه‌ينه‌ڕوو، كه مرۆڤ له ده‌يه‌ى سێيه‌مى ته‌مه‌نييدا ئه‌نجاميانده‌دات:
1.هه‌وڵى به‌ديهێنانى ئامانج نادات:
وه‌ك لاى گه‌نجانى زانكۆيى باوه، ئه‌و ئامانجه پيشه‌ييانه له به‌رچاو ده‌گرن، كه به رێگه‌يه‌كى خێرا و ئاسان بهديدههێنرێن و هه‌ندێكيان خوازيارى به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى زانستيين و به‌شێكيشيان به دواى كۆكردنه‌وه‌ى سامانن، به‌ڵام زۆربه‌يان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن، كه ژيانى پيشهييان هيچ مانايهكى نييه.
2.هيچ ئاماده‌كارييه‌ك بۆ بنياتنانى ژێرخانى دارايى بۆ داهاتوو ئه‌نجام ناده‌ن:
ئه‌مه يه‌كێكه له گرفتى ته‌مه‌نى سييه‌كان، به‌شێك له گه‌نجان هيچ بيرێك له داهاتووى ئابووريانه‌ى خۆيان ناكه‌نه‌وه. كاتێك پارهيهكى زۆريان له رێگه‌ى ئيشكردنهوه ده‌ستده‌كه‌وێت، به هه‌مان شێوه بڕێكى زۆرى پاره له شتيى لابه‌لادا خه‌رجده‌كه‌ن.
3.په‌يوه‌ندييه كه‌سيى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان فه‌رامۆشده‌كه‌ن:
ره‌نگه له ته‌مه‌نى سييهكاندا، مرۆڤ بگاته پۆستێك يان پێگه‌يه‌ك و كاتێكى زۆرى ژيانى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانبكات، به‌ڵام نابێت په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌رامۆش بكات و پشت له دۆست و هاوڕێ و كه‌سوكارى بكات و پێويسته كاتى گونجاو بۆ دهمهزهردكردنهوهى ئه‌و په‌يوه‌ندييانه دابنێت.
4.كاتى پێويست بۆ دايك و باوكه بهساڵاچووهكهى ته‌رخان ناكات:
جيمس ئهليتچهر، كه خاوه‌نكار و ئێستا ته‌مه‌نى 46 ساڵه ده‌گێڕێته‌وه، جارێكيان له ته‌مه‌نى 34 ساڵييدا بووه و باوكى له رێگه‌ى مۆبايله‌وه په‌يوه‌ندى پێوه‌كردووه و ويستوويه‌تى گفتوگۆى له‌گه‌ڵدا بكات له باره‌ى پرسێكه‌وه، به‌ڵام جيمس پهپوهندييهكهى پچڕاندووه و ده‌رفه‌تى پێ نه‌داوه قسه بكات و به‌و هۆيه‌وه بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ په‌يوه‌نديان پچڕاوه و دواتر باوكى تووشى جه‌ڵته‌ى ده‌ماغ ده‌بێت، پێش ئه‌وه‌ى كۆچى دوايى بكات، جيمس نامهيهكى به ئيمه‌يڵ بۆ ده‌نێرێت و داواى لێبوردنى لێده‌كات، به‌ڵام هيچ وه‌ڵامێكى به‌ده‌ست ناگاته‌وه.
5.فه‌رامۆشكردنى ته‌ندرووستيان:
كاتێك ده‌گه‌يته ته‌مه‌نى ده‌يه‌ى سێيه‌م، تهندرووستيت فه‌رامۆش مه‌كه، هێنده خۆت وابه‌سته‌ى كارێك مه‌كه كه تهندرووستييت له بير به‌رێته‌وه و ژيانت ئاڵۆز بكات و ده‌رفه‌تى پشوودانت بۆ نه‌هێڵێته‌وه. هه‌وڵبده وه‌رزش و خواردنى ته‌ندرووست بكه‌ره ئهولهوييهتى ژيانت.
6. بڕوات به‌وه هه‌بێت كه زۆر ئامادهيت بۆ ئه‌وه‌ى خێزان درووستبكه‌يت:
به شێوه‌يه‌كى سرووشتى كاتێكى درووست بۆ خستنه‌وه‌ى وه‌چه نييه، هه‌ڵه‌ى گه‌وره ئه‌وه‌يه ماوه‌يه‌كى زۆر چاوه‌ڕوانى درووستكردنى خێزان بكه‌يت. به له‌به‌رچاوگرتنى سرووشتى خێزان، ده‌يه‌ى سێيه‌مى ته‌مه‌ن گونجاوترين كاته بۆ بڕياردان له باره‌ى درووستكردنى خێزان و وه‌چه خستنه‌وه.
7. مه‌وه‌سته له چێژ بينين له كاته‌كانت:
وا هه‌ست مه‌كه له بيسته‌كانى ته‌مه‌ندايت و ئيدى پێويستت به‌وه نييه چێژ له ژيان ببينيت. منداڵه‌كانت ببه بۆ گه‌شت و له‌گه‌ڵ دۆست و هاوڕێكان و ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌تدا بڕۆ بۆ گه‌شت و ئاهه‌نگ و سه‌يران. ئه‌و داهاته‌ى هه‌ته به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك لێى خه‌رج بكه بۆ ئه‌وه‌ى چێژ له ژيانت ببينيت.