به ڤیدیۆ... زیدان تووشی شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره بوو
زوومی كامیراكان به‌زه‌ییان به زیدان دا نه‌هاتووه
دوێنێ له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنز لیگ له یاریی نێوان ریال مه‌درید و ڤۆڵفسبورگ، كاتێك له گێمی دووه‌م كه‌ریم بێنیزما ده‌رفه‌تێكی گۆڵتۆمار كردنی له‌ده‌ستدا، زیدان له داخی به فیڕۆدانی ئه‌م گۆڵه كاردانه‌وه‌یه‌كی سه‌یری كرد و یه‌كسه‌ر پانتۆڵه‌كه‌ی دڕا و زوومی كامیراكانیش هیچ به زه‌ییان به‌م زیدان دانه‌هاته‌وه و ئه‌م رووداوه‌ی زیدانیان كه به‌هۆی له پشته‌وه‌ی جه‌سته‌ی به‌دیار كه‌وت و یه‌كسه‌ر له میدیاكان بڵاویان كرده‌وه..