دەسەڵاتدارانی پەنەما دەستیان گرت بەسەر ئۆفیسەكانی كۆمپانیای نوساك فۆنسێكا
پۆلیس گومانی شارەدنەوەی بەڵگەنامەی زیاتر لە كۆمپانیاكە دەكات، كە ئەگری زۆر ھەیە تێوەگلانی كەسایەتی سیاسی و كۆمەلایەتی و وەرزشی زیاتر ئاشكرا بكات.
K24 – ھەولێر:
پۆلیسی پانامی درەنگانی شەوی رابردوو، لە میانەی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی پەڕەكانی پەنەما و شوشتنەوە و خۆ دزینەوە لە باج، ھەڵیان كوتایە سەر نوسینگەكانی موساك فێنسێكا كە كاری پارێزگاری راوێژكاری یاسایی دەكات.
پۆلیس گومانی شارەدنەوەی بەڵگەنامەی زیاتر لە كۆمپانیاكە دەكات، كە ئەگری زۆر ھەیە تێوەگلانی كەسایەتی سیاسی و كۆمەلایەتی و وەرزشی زیاتر ئاشكرا بكات.
لایە خۆشی رامۆن فۆنسێكای سەرۆكی كۆمپانیاكە تەواوی تۆمەتەكانی رەتكردەوە و ئەوەی دووپات كردەوە، كارەكانی ئەوان تەواو یاسایین.
بڵاوبوونەوەی پەڕەكانی پەنەما پەردەیان لادا لەسەر بابەتی خۆدزینەوە لە باج و پارە شوشتنەوە، كە كەسایەتییە دیارەكانی وەك سەرۆكی روسیا، ڤلادیمیر پوتین و خزمە نزیكەكانی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دێیڤد كامیرۆن و سەرۆكی چین زی ژین پینگ و یاریزانی تۆپی پێی بەناوبانگ، لیۆنێل مێسی.
پەڕەکانی پهناما لە لایەن 370 رۆژنامەنووس لە 80 وڵاتی جیھانهوه کاری لەسەر کراوە و تا ئێستاش ناوو ناوهڕۆكی بهشێكی زۆری بهڵگهنامهكانیش ئاشكرا نهكراون، بهپرسانی جیهانیش له چاوهڕوانی ئاشكراكردنی زیاتری ئهو بهڵگهنامانهن كه به پهڕهكانی پهنهما ناسراوه.