داوا لەئێران دەكرێت دەستێوەردان لە وڵاتانی ئیسلامی‌دا نەكات
ئیدانه‌ی په‌لاماردانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی سعوویهیان كرد له ئێران.
K24 – هه‌ولێر:
كۆنفرانسی ھاریكاری ئیسلامی لە ئه‌سته‌مبوڵ داوا لە ئێران دەكات، چیتر دەست نه‌خاته كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیدانه‌ی په‌لاماردانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی سعوویهیان كرد له ئێران.
راگەیاندنەكانی نزیك لە سعوودیه، كه رەشنووسی بەیاننامەی ھاوبەشی كۆنفراسی وڵاتانی ھاریكاری ئیسلامیان ده‌ستكه‌وتووه و بڵاوكردووته‌وه، تێیدا داوا لەئێران كراوه كە چیتر ده‌ست نه‌خاته كاروباری ناوخۆیی هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی بەحرەین، یەمەن، سووریا و سوماڵ، هه‌روه‌ها ئیدانەی پەلاماردانی باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌ی سعوودیه لە تاران و مه‌شهه‌د كراوه.
بەیاننامەی كۆتایی كۆنفرانسی ھاریكاری ئیسلامی لە ئه‌سته‌مبوڵ 37 لاپەڕەیە و بڕیار وایە رۆژی ھەینی داھاتوو بڵاوبكرێتەوە.