تهنيا له تاران سێ ههزار شوفێرى مهست دهستبهسهر كراوون
ساڵانە 80 ملیۆن ليتر کهول لەئێران دەخورێتەوە
K24 – ههولێر:
لەساڵی رابردوودا تهنيا لە تاران 3 ھەزار شۆفێری سەرخۆش (مهست) دەستبەسەر كراون.
داواکاری گشتی تارانی پایتەختی ئێران رایگەیاندووە، کە لە ساڵی رابردوودا تەنیا لە تاران سێ ھەزار شۆفێری سەرخۆشیان دەستبەسەر کردووە.
رۆژی سێشەممەی رابردوو عەباس جەعفەری سەرۆکی داواکاری گشتی تاران بەراگەیاندنەکانی وتووە کە تەنیا لە ساڵی رابردوودا نزیکەی 3 هەزار شۆفێری سەرخۆشیان لەکاتی هاژۆتنی ئۆتۆمبێل لەتاران دەستبەسەرکردووە، ئەوەش بە هەڕەشەیەکی جیدی دەزانێت. ئەگەرچی لەسەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران خواردنەوە کهولییەکان قەدەغەیە، بەڵام بەپێی ئاماری فەرمی حکومەت ساڵانە 80 ملیۆن ليتر کهول لەئێران دەخورێتەوە.