ريفۆرمخوازه‌كان كانديدى خۆيان بۆ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى شورا دياريكردووه
ریفۆرمخوازەكان دەڵێن محەممەد رەزا عارف دەبێتە سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران.
K24 – هه‌ولێر:
ریفۆرمخوازەكان دەڵێن محەممەد رەزا عارف دەبێتە سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران.
سەرۆكی ناوەندی ھەڵبژاردنی ھاوپەیمانی ریفۆرمخوازەكانی ئێران رایگەیاندووە، كە سەركردەكانی بەرەی ئیعتيدال و ریفۆرمخوازەكان پێداگرن لەسەر ئەوەی محەممەد رەزا عارف بكرێتە سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران.
عەلی سۆفی سەرۆكی ناوەندی ھەڵبژاردنی ھاوپەیمانی ریفۆرمخوازەكان بە ھەواڵدەری تەسنیمی وتووە كە محەممەد خاتەمی كەسی یەكەمی ریفۆرمخوازەكان لەگەڵ عەلی ئەكبەر ھاشمی رەفسەنجانی سەركردەی ئیعتدالگەراكان لەسەر ئەوە ساغبوونەتەوە كە محەممەد رەزا عارف بكرێتە سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران.
عارف لەسەر لیستی ریفۆرمخوازەكان لە ھەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نى شورادا لە تاران دەنگی یەكەمی ھێناوە.
ئەو ھەڵوێستە لەكاتێكدایە كە ئوسوڵگەراكان دەیانەوێت جارێكیديكه عەلی لاریجانی بكەنەوە به سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.