ئێران بنكه‌ى مووشه‌ك هاوێژ له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان جێگير ده‌كات

ئه‌رته‌شی ئێران تۆپخانەی و بنكه‌ی مووشەكی لە رۆژھەڵاتی كوردستان جێگیر دەكات.

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌رته‌شی ئێران تۆپخانەی و بنكه‌ی مووشەكی لە رۆژھەڵاتی كوردستان جێگیر دەكات.

ئه‌رته‌شی ئێران 33 بنكەی مووشه‌ك هاوێژ و تۆپخانە لە شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان جێگیر دەكات.

فەرماندەی لەشكری 28 ی پیادەی ئه‌رته‌شی ئێران لە رۆژهه‌ڵاتى كوردستان رايگه‌ياند، یەكە تایبەتەكانی ھێزی پیادەی ئەرتەش و 33 بنكه‌ی مووشه‌ك هاوێژ و تۆپخانە لە شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان جێگیر كراون.

بە وتەی ئەو فەرماندەیە، دامەزراندنی ئەو بنكه‌ و یەكە تایبەتانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیلانی دوژمنان و گرووپە تەكفیرییەكانە.

ئەمیر ئەبولفەزل بەزرگەری بە ھەواڵدەری فارسی وتووە، لە شارەكانی سەقز، مەریوان و بانە, یەكەی تایبەتی ھێزی پیادەی ئەرتەشی ئێران لە رۆژهه‌ڵاتى كوردستان جێگیركراون.

چه‌ند رۆژێك له‌ مه‌وبه‌ر فەرماندەی ھێزی زەمینی سوپای پاسداران رایگەیاندبوو، لە سنوورە ھاوبەشەكانیان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان و عێراق، لەبه‌ر سه‌قامگیریی و ئاساییش یەكەی تایبەت دادەمەزرێنن، ھەرێمی كوردستانیشی بەوە تۆمه‌تبار كردبوو، كە توانای كۆنتڕۆڵی سنوورەكانی نییە و ئاماژەی بە سنورەكانی رۆژئاوا و باكووری رۆژئاوای ئێران كردبوو كە سنوورەكانی رۆژھەڵاتی كوردستانن.