سێ كۆنگرێسمانى ئهمريكا داواى ڤيزاى ئێران دهكهن
نامەیەك ئاراستهى جهواد زهريف دهكهن.
K24 – ههولێر:
سێ ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا لە نامەیەكدا بۆ جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران داوا دەكەن ڤیزەی سەفەر بۆ ئێرانیان پێبدرێت.
بە پێی ھەواڵدەری ئیسنا، ئەو سێ كۆنگرێسمانە ئەمریكییە پێشتریش داوایان لە بەرپرسانی ئێران كردبوو رێگەیان پێبدرێت سەردانی بنكە ناوەكییەكانی ئێران بكەن. لەو نامەیەشدا جارێكیتر داوا لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەكەن داواكارییەكەیان جێبەجێ بكرێت.
لە بەشێك لە نامەكەیاندا ئاماژە بەوە دەكەن، زیاتر لە دوومانگ لە داواكەیان تێدەپەڕێت، بەڵام ھیچ وەڵامێكیان وەرنەگرتووە، داواش دەكەن ئەگەر ئامادە نین ڤیزەیان پێبدەن، با ھۆكارەكانی روون بكەنەوە.
پێشتر لە مانگی شوبات/ فێبريوهردا لە رێگەی باڵیۆزخانەی پاكستان، ئەو كۆنگرێسمانە ئەمریكییانە داوای پێدانی ڤیزەیان لە لایەن ئێرانەوە كردبوو و رایانگەیاندبوو ئامانجیان سەردانی ھاووڵاتیانی ئەمریكی لە ئێران و سەردانی بنكە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتەیە.