خامهنهئى: چه‌ندين وڵات له‌به‌ر ئه‌مريكا نا‌وێرن هاوكارى ئێران بكه‌ن
رێبەری ئێران رەخنە لە ئەمریکا دەگرێت
K24 – هه‌ولێر:
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە ئەمریکای بە بەڕێوەنەبردنی بەڵێنەکانی پەیوەندیدار بە رێککەوتننامەی ناووكى تۆمەتبار کرد.
ئایەتوڵلا خامەنەیی لە دانیشتنێکدا لەگەڵ مەتیۆ رێنتزی، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا رایگەیاند لەو هاتوچۆیانەی شاندە بیانییەکان بۆ ئێران ئەوەی کە گرنگە بە کردەییکردنی رێککەوتنەکانە، بەڵام تا ئێستا هاتوچۆی شاندەکان و دانوستانەکان هیچ دەسکەوتێکی بەرچاویان نەبووە.
خامەنەیی گوتیشی: زۆرکەس پێیان وایە ئەمە خەتای ئەمریکایە و بە سەرنجدان بە هەڵوێستەکانی ئەمریکا لە رابردوودا ئەم لێکدانەوەیە راستە چونکە ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت هاوکاریی ئێران بکەن لە ترسی ئەمریکا نا‌وێرن بێنە پێشەوە.
رێبەری ئێران لە مانگی رابردوودا چەندینجار رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا گرتووە و ئەوانی بە بەڕێوەنەبردنی رێککەوتننامەی ناووكى تۆمەتبار کردووە.
رێككه‌وتننامه‌ى ناووكى نێوان ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك له 14ى ته‌مموزى 2015، له ڤيه‌ننا واژوو كرا و به گوێره‌ى رێككه‌وتننامه‌كه ئێران ده‌ستبه‌ردارى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى ناووكى ده‌بێت له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنى سزا ئابوورييه‌كانى خۆرئاوا له‌سه‌رى.