ئێران ئاستيى ههناردهى نهوتى زياتر كردووه
رێکخراوی ئۆپێک لە دوایین راپۆرتی خۆیدا ئاشکرای کردووە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
K24 – ههولێر:
رێکخراوی ئۆپێک لە دوایین راپۆرتی خۆیدا ئاشکرای کردووە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت، ئۆپێک، رۆژی چوارشەممە لە نوێترین راپۆرتی مانگانەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی رابردوودا لە چاو مانگی پیشوو 140 هەزار بەرمیل زیادیکردووە.
بە گوێرەی ئەو راپۆرتە بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە چاو ساڵی رابردوو 454 هەزار بەرمیل زیادیکردووە.
هەر لەو راپۆرتە دا ئاماژە بەوە کراوە، ساڵی رابردوو ئاستی پێویستی نەوتی ئۆپێک لە بازاردا 29 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل بووە، بەڵام گەیشتووەتە 31 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل.