به‌غدا چه‌كى ئێرانى ده‌كڕێت
عێراق بە بەهای 195 ملیۆن دۆلار چەک و تەقەمەنی لە ئێران دەکڕێت.
K24 – هه‌ولێر:
عێراق بە بەهای 195 ملیۆن دۆلار چەک و تەقەمەنی لە ئێران دەکڕێت.
بە گوێرەی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، حكوومه‌تی عێراق به به‌های 195 ملیۆن دۆلار گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێران واژووكردووه بۆ كڕینی چه‌ك و پێداویستی جه‌نگی بۆ سوپای عێراقی.
ئه‌و رێككەوتنە لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو واژوو كراوە، له‌و كاته‌شدا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەواشنتۆن بووە بۆ رازیكردنی ئەمەریكا به‌مه‌به‌ستی ناردنی چەك و پێداویستی جه‌نگی زیاتر بۆ سوپای عێراق.