ته‌له‌فزیۆنی عێراقیی: جبووری دیراسه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پیاكێشان له نێوان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد و ده‌وڵه‌تی یاسا روویدا
K24 – هه‌ولێر:
ته‌له‌فزیۆنی عێراقیی رایگه‌یاند له ژێری تیشكی توندبوونی قه‌یرانی سیاسیی، سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیراسه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات.
ته‌له‌فزیۆنی عێراقیی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له گوته‌بێژ به ناوی جبووری گواسته‌وه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
ئه‌و راگه‌یاندنه دوای ئه‌وه هات كه كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی و پیاكێشانی له نێوان ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كورد و ده‌وڵه‌تی یاسا به‌خۆیه‌وه بینی.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح