په‌یامنێرانی بێ‌سنوور: ئازادی رۆژنامه‌وانی له مه‌ترسیدایه
توركیا و میسر ئازادی رۆژنامه‌وانییان به‌رته‌سك كردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئازادی رۆژنامه‌وانی "جێگه‌ی نیگه‌رانی و مه‌ترسییه" له جیهان، به‌تایبه‌تیش له ماوه‌ی ساڵانی نێوان 2013 تاكو 2016، وه‌ك رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور، له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا، باسی لێوه‌ده‌كات.
رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو راپۆرتێك له باره‌ی ئازادی رۆژنامه‌وانی له وڵاتانی جیهاندا بڵاوبكاته‌وه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "هۆكاره‌كانی كشانه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌وانی زۆرن: حكوومه‌تی وڵاتان به‌ره‌و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌وانی ده‌چن، وه‌كو وڵاتانی توركیا و میسر، چاودێری ده‌خه‌نه سه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به گشتی، وه‌كو ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تیش پۆڵه‌ندا، ره‌وشی ئه‌منی و ئه‌سقامگیری له مه‌ترسیدایه وه‌كو لیبیا و بۆرۆندی، به‌ڵكو ره‌وشه‌كه كاره‌ساتباره له وڵاتێكی وه‌كو یه‌مه‌ن".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئازادی رۆژنامه‌وانی له باره‌ی ئایدۆلۆژییه‌وه، له مه‌ترسیدایه به‌تایبه‌تیش ئایینی، هه‌روه‌ها وه‌ستان له دژی راگه‌یاندن و ئامرازه‌كانی دیكه، ره‌وشی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ له ئێستادا له بارێكی خراپدایه له كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت".
هه‌روه‌ها ئاماژه به ره‌وشی خراپی رۆژنامه‌وانان له ئه‌مه‌ریكای لاتین و ناوه‌ڕاست ده‌كات، به‌تایبه‌تیش تیرۆركردنی رۆژنامه‌وانان له مه‌كسیك.
رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور، نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له فه‌ره‌نسایه، له ساڵی 2012ه‌وه، ساڵانه راپۆرتی پۆلێنكاری، بۆ ئازادی رۆژنامه‌وانی له 180 وڵاتی جیهان بڵاوده‌كاته‌وه و بڕیاریشه 20ی نیسان/ ئه‌پریلی ئه‌مساڵ، راپۆرتی خۆی بڵاوبكاته‌وه.