سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: ده‌رچوونی به‌ریتانیا له ئه‌وروپا ده‌بێته شۆكێكی گه‌وره‌ی ئابووریی
ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌شه‌ی ئابووریی ئه‌وروپا دووچاری شۆكێكی گه‌وره ده‌بێت
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: ده‌رچوونی به‌ریتانیا له ئه‌وروپا ده‌بێته شۆكێكی گه‌وره‌ی ئابووریی
K24 - ھەولێر:
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاستی مه‌ترسییه‌كانی خۆی راگه‌یاند له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، سه‌رۆكی بازاری دراوه‌كان دووپاتی كرده‌وه به ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌شه‌ی ئابووریی ئه‌وروپا دووچاری شۆكێكی گه‌وره ده‌بێت.
جۆزی فینیالیس، سه‌رۆكی بازاڕی نه‌ختینه‌ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی دەڵێت: " من لێره‌دا رایده‌گه‌یه‌نم ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێته شۆكێكی خراپ بۆ ئاستی گه‌شه‌ی ئابووریی به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا، هاوكات كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر شاری له‌نده‌ن ده‌بێت وه‌ك سه‌نته‌رێكی دارایی".
سەرۆكی بازاڕی نەختینەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەشڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌ریتانیه‌كان ده‌نگ بده‌ن بۆ ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كه‌رتی دارایی توشی بی متمانه‌یی ده‌بێت ره‌نگه ئه‌و ماوه‌یه بگاته 2 ساڵ، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر شێوازی كاركردنی ئه‌و بانكانه‌ی له‌شاری له‌نده‌نن، ئایا چۆن كاره‌كانیان له ئه‌وروپا راهی ده‌كه‌ن، بۆیه پێم وایه ده‌رچوونی به‌ریتانیان له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا زیانی ئابووریی به به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گه‌یه‌نێت".