ساڵح موسلیم: فیدڕاڵییه‌ت بۆ ئه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو سازشی له‌سه‌ر بكرێت
"كاره‌كه ته‌نها په‌یوه‌ندیی به پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یه‌كی جێگره‌وه‌یه بۆ ئه‌و مه‌ركه‌زییه‌ته سیاسییه‌ی كه ئێستا هه‌یه"
K24 – هه‌ولێر:
ساڵح موسلیم سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كورد (په‌یه‌ده) رایگه‌یاند بانگهێشتنامه‌یان پێنه‌گه‌یشتووه به‌شداری له‌م خوله‌ی ئێستای دانووستانه‌كانی جنێڤ بكه‌ن, گوتیشی فیدڕاڵییه‌ت بۆ ئه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو سازشی له‌سه‌ر بكرێت.
ساڵح موسلیم به بی بی سی گوت به فه‌رمیی به حزبه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندراوه ئه‌مریكا و رووسیا له‌باره‌ی به‌شداریپێكردنی ئه‌وان له دانووستانه‌كان گه‌یشتبنه سازانێك.
له‌باره‌ی فیدڕاڵییهتیشهوه ساڵح موسلیم گوتی: "فیدڕاڵییه‌ت بۆ ئه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو سازشی له‌سه‌ر بكرێت و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی لێبكرێت".
سه‌رۆكی په‌یه‌ده زیاتر گوتی كاره‌كه ته‌نها په‌یوه‌ندیی به پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یه‌كی جێگره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌ركه‌زییه‌ته سیاسییه‌ی كه ئێستا هه‌یه و له ئارادایه.
بی بی سی رایگه‌یاند زانیویه‌تی حه‌سه‌ن عه‌بدولعه‌زیم هه‌ماهه‌نگیكاری گشتیی ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگیی نیشتمانیی سووریی كه نوێنه‌رایه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆ ده‌كات له ده‌سته‌ی دانووستان ئه‌ویش بۆ به‌شداریكردن له دانووستانه‌كانی جنێڤ به‌شدار ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره حه‌سه‌ن عه‌بدولعه‌زیم به‌شداری له دانووستانه‌كاندا بكات.
ئه‌وه‌ی جێی باسه پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كورد به‌شێكه له ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگیی، حه‌سه‌ن عه‌بدولعه‌زیم سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده له شاندی ئۆپۆزیسیۆن به‌شداری پێبكرێت.
م.ح