بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه تازه‌كه‌ی عه‌بادیی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه
"عه‌بادیی ئاماده‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر گۆڕانكاریی وه‌زاری ده‌دات كه له چوارچێوه‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیازیی كردوه.
دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رووبه‌ڕوبوونه‌وه و پیاكێشان له نێوان ژماره‌یه‌ك نوێنه‌رانی كورد و ده‌وڵه‌تی یاسا روویدا به‌هۆیه‌وه سه‌لیم جبووری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دواخست.
له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه ده‌یان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مانگرتنێكیان له ناو هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێكردووه.
له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمیی خۆی له ئینته‌رنێت سه‌لیم جبووری دووپاتیكرده‌وه ده‌نگدانه‌كه له دانیشتنی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جبوورى گوتیشی: "حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شداری له دانیشتنه‌كه ده‌كات".
REUTERS ، م.ح