دوای رزگاركردنی هیت 10 هه‌زار هاووڵاتی قه‌زاكه‌یان جێهێشتوه؟
"له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانی ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر هه‌وڵه مرۆییه‌كان پێشكه‌شكراون"
K24 – هه‌ولێر:
دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی هیت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه هه‌زاران هاووڵاتی قه‌زای (هیت) یان چۆڵكردووه.
رائيد سه‌لام جاسم له یه‌كه‌ی نه‌هێشتنی تیرۆری عێراق گوتی: "زیاتر له 10 هه‌زارهاووڵاتی (هیت بردراونه‌ته ده‌ره‌وه) چۆڵيانكردووه".
رائید سه‌لام گوتیشی: "له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانی ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر هه‌وڵه مرۆییه‌كان پێشكه‌شكراون".
ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌و بیردێنمه‌وه كه ئۆتۆمبێڵه‌كانی ده‌زگای نه‌هێشتنی تیرۆر ئێستا بۆ شه‌ڕ به‌كارده‌هێندرێن و بۆ لایه‌نی مرۆییش به‌كارده‌هێندرێن".
به پشتیوانی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، رۆژی 7 ئه‌م مانگه یه‌كه‌ی نه‌هێشتنی تیرۆری عێراق له ته‌ك هێزه‌كانی دیكه‌ی چه‌كداری چوونه ناو هیت كه شوێنێكی ستراتیژیی گرینگه.
هيت كه‌وتوه‌ته سه‌ر هێڵی پشتیوانیكردنی داعش كه ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی رێكخراوی داعش له سووریا و عێراق به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له‌و هێڵه‌وه داعش چه‌كداران و پشتیوانییه‌كانی له سووریاوه بۆ عێراق دهپاڕاندهوه.
AP ، م.ح