هازارد هانده‌رانی ریال مه‌درید تووشی شۆك ده‌كات
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید
ئیدین هازاردی ناوه‌راستكاری به‌لجیكی ره‌تیده‌كاته‌وه گه‌یشتبێته رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بۆ ئه‌وه‌ی له هاویندا په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانیانه‌وه بكات.
له لێدوانێكی بۆ تۆڕی (ACTV) ی به‌لجیكی، هازارد ده‌ڵێت راستی ئه‌و باسه نازانم، ئه‌م هه‌واڵه راست نییه، نازانم ئه‌م شته له‌كوێوه هات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " له ئێستادا ته‌نیا بیر له چێڵسی ده‌كه‌مه‌وه و گرێبه‌سته‌كه‌م تا 4 ساڵی دیكه ماوه، ئه‌وه‌ی ئێستا ئاره‌زووی بۆ ده‌كه‌م گه‌ڕانه‌وه‌مه‌وه به زووترین كات بۆ یاریگاكان".
هازارد به‌هۆی پێكانێك له دوایین سێ یاریدا له ریزه‌كانی چێڵسی دابڕاوه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "من باشم، سێ رۆژه مه‌شقه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌م و ئاماده‌م بۆ یارییه‌كانی داهاتوو".