پرسى له‌كارلادانى سه‌ليم جبوورى يه‌كلا ده‌كرێته‌وه
كه‌مێك پێش ئێستا، نوێنه‌ره مانگرتووه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به سه‌رۆكايه‌تى عه‌دنان جه‌نابى، دانيشتنى ئهنجوومهنهكهيان ده‌ستپێكرد، بۆ تاوتوێكردنى پرسى لادانى سه‌ليم جبوورى له سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
K24 – هه‌ولێر:

به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، سه‌ليم جبوورى به‌شدارى له دانيشتنه‌كه نه‌كردووه.
له نوێترين پێشهاتيشدا، كوتله و لايه‌نه سونييهكانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پێداگيرى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى سه‌ليم جبوورى ده‌كه‌نه‌وه.
له دوو رۆژى رابردوودا، پشێوى و ئاڵۆزى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هاتووه‌ته ئاراوه و له به‌رايى ده‌نگدان له‌سه‌ر گۆڕانكارييه‌كانى كابينه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى، ژماره‌يه‌ك كوتله و لايه‌نى سياسى سه‌ر به ره‌وته شيعييه‌كان داواى گۆڕينى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيان كرد.