باسكه‌ی بارسێلۆنا تووشی شكست هات
له خولی باسكه‌ی ئه‌وڕوپا و له ركابه‌رییه‌كانی قۆناخی چاره‌گی كۆتایی بارسێلۆنا تووشی شكست هات.
له‌م قۆناخه‌دا باسكه‌ی بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی تیپی باسكه‌ی لۆكۆمۆتیڤ كراسنۆداری رووسی بووه‌وه و یارییه‌كه‌ی به جیاوازی پێنج خاڵ دۆڕاند.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا نیوه‌ی یه‌كه‌می به سی و سێ خاڵ به‌رامبه‌ر بیست و حه‌وت خاڵ برده‌وه، به‌لام له نیوه‌ی دووه‌مدا تیپی میواندار به‌هێز گه‌ڕانه‌وه و چاره‌گی سێیه‌م و چواره‌میان یه‌كلا كرده‌وه و دواجار یارییه‌كه به 66 خاڵ به‌رامبه‌ر 61 خاڵ به‌كۆتاهات.
له یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان قۆناخ‌دا، تیپی لابورال كوتشا ڤیتۆریای ئیسپانی به ئه‌نجامی 68/84 خاڵ له پاناسیناكۆسی یۆنانی برده‌وه كه پێشتر 6 ناسناوی بردووه‌ته‌وه.
له‌م پاڵه‌وانییه‌تیه‌دا ئه‌و چوار تیپه‌ی سه‌رده‌كه‌ون بۆ قۆناخی كۆتایی یارییه‌كان له به‌رلین له ماوه‌ی 13-15 ـی مایۆ/ ئایاری داهاتوو ئه‌نجام ده‌ده‌ن.