فابیۆ كوێنتراو له یۆرۆی2016 هاوڕێیه‌تی پۆرتوگال ناكات
به‌هۆی پێكانه‌وه مانگێك تا سێ مانگ دوورده‌كه‌وێته‌وه
فێرناندۆ سانتۆسی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال هه‌واڵێكی ناخۆشی پێده‌گات، به دووپاتكرانه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بوونی فابیۆ كوێنتراوی به‌رگریكاری تیپه‌كه‌ی له كۆتاییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وڕوپای 2016 كه‌وا بڕیاره له هاوینی داهاتوو له فڕه‌نسا به‌ڕێوه‌بچێت.
كوێنتراو له شه‌ممه‌ی رابردوو له‌كاتی مه‌شقه‌كانی ئاماده‌كاری یارییه‌كه‌ی لیل تووشی پێكان بوو، پشكنینه پزیشكیه‌كانیش ده‌ریانخستووه پێكانه‌كه‌ی له ماسولكه‌كانی رانییه‌تی.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه رۆژنامه پۆرتوگالیه‌كان دووپاتیانكردۆته‌وه كه ئه‌م جۆره پێكانه پێویستی به مانگێك تا سێ مانگ هه‌یه بۆ چاكبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كوێنتراو ناتوانێت په‌یوه‌ندی به ئۆردوگا مه‌شقییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كوێنتراو زیاتره له‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كرێت، چونكه یاریزانه‌كه پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ی ده‌بێت.