ئاماده‌كارى بۆ قۆناغى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له ئێران ده‌كرێت
قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نى شووراى کۆماری ئیسلامی 29ی مانگی نیسان بەڕێوە دەچێت.
K24 – هه‌ولێر:
قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نى شووراى کۆماری ئیسلامی 29ی مانگی نیسان بەڕێوە دەچێت.
قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شووراى کۆماری ئیسلامیی ئێران 29ی ئەم مانگە لە 55 بازنەی هەڵبژاردندا بەڕێوە دەچێت.
سەرۆکی ناوندی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە لەو 55 بازنەدا بەڕێوەدەچن کە لە قۆناغی یەکەمدا نەتوانرا نوێنەر بۆ ئه‌نجوومه‌نى شوورا هەڵبژێرن.
بە گوێره‌ى هەواڵی ئاژانسی تەسنیم، محەممەد حسێن موقیمی، گوتی: لەم قۆناغەدا 135 پاڵێوراو لە 55 بازنەی هەڵبژاردنی 21 پارێزگادا بەشدار دەبن.
موقیمی، گوتيشی: 15هەزار و 800 سندوق لەم قۆناغەدا بۆ دەنگدان ئامادە کراون و ئەم قۆناغەش بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوە ناچێت.
هەر یەک لە ریفۆرمخوازن و لایەنی نەریتخوازی کۆماری ئیسلامی رایانگەیاندووە، لەم خولەدا نوێنەری زیاتریان دەنگی پێویست بۆ گەیشتن بە ئه‌نجوومه‌نى شوورا بەدەست دەهێنن.