ئێران داواى روونكردنه‌وه له دانيمارك ده‌كات
دواى ئه‌وه‌ى له دانيمارك هێرشكرايه سه‌ر باڵيۆزخانه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران نامهيهكى ناڕه‌زايه‌تى دايه نوێنه‌رى كاتيى باڵوێزخانەی دانیمارك.
K24 – هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ى له دانيمارك هێرشكرايه سه‌ر باڵيۆزخانه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران نامهيهكى ناڕه‌زايه‌تى دايه نوێنه‌رى كاتيى باڵوێزخانەی دانیمارك.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە، چوار کەس لە دژبەرانی حکوومەتی ئێران لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک هێرشیان کردووەتە سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی.
سەرۆکی بەشی باکوور و خۆرهەڵاتی ئەروپای وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، بە هۆی نەبوونی باڵوێزی دانیمارک، بەڕێوەبەری کاتیی باڵوێزخانەکەی بۆ وەزەرەتی دەرەوە بانگ کردووە و پێی راگەیاندووە هێرشی ئەو چوارکەسە بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران، پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و داوای لە حکوومەتی دانیمارک کردووە، لەو بارەوەیەوە وه‌ڵامدەر بێت.
لەو بهیاننامەیەدا باس لە شوناسی هێرشبەران و ئەو زیانانە نەکراوە کە پێدەچێت بەر باڵوێزخانەکە کەوتبێ.
چوارساڵ لەمەوبەریش نه‌يارانى کۆماری ئیسلامی لە دانیمارک بۆ ماوەیەک دەستیان بەسەر باڵوێزانەی ئێران‌دا گرتبوو.