بێكارى ته‌نگ به ئێران هه‌ڵده‌چنێت
K24 – هه‌ولێر:
سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رايگه‌ياند، تا دوو ساڵی دیكه ئاستی بێكاری له ئێران له هه‌ڵكشاندا ده‌بێت.
به گوێره‌ی دوایین راپۆرتی سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له دوو ساڵی داهاتوودا، بازاری كاری ئێران له دۆخێكی باش‌دا نابێت و له جیاتی كه‌مبوونه‌وه، رێژه‌ی بێكاری زیاد ده‌كات.
سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردەوە ، له ساڵی رابردوودا ئاستی بێكاری له %10.8 بووه و له‌مساڵیشدا ئه‌و ئاسته گه‌یشتووه‌ته %11.3و له ساڵی داهاتووشدا ئاسته‌كه زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و پێشبینی %11.6 كراوه.
سندوقه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه له به‌رامبه‌ردا و به‌هۆی هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران، گه‌شه‌ی ئابووری ساڵی داهاتوو بۆ %4 به‌رز ده‌بێته‌وه له كاتێكدا ساڵی رابردوو، ئاستی ئه‌و گه‌شه‌یه ته‌نها له‌سه‌دا سفر بووه.