چین به‌های دراوی خۆیی به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زاند
به‌نكی ناوه‌ندی چین به‌های دراوی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر دۆلار داكشاند و ئه‌وه‌ش پێشبینی ناجێگیری زیاتری دۆخی ئابووری جیهانی لێده‌كرێت.
K24 – هه‌ولێر:
به‌نكی ناوه‌ندی چین به‌های دراوی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر دۆلار داكشاند و ئه‌وه‌ش پێشبینی ناجێگیری زیاتری دۆخی ئابووری جیهانی لێده‌كرێت.
له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا كه چاوه‌ڕێده‌كرێت ببێته هۆی زیاتر شێواندنی بازاری جیهان، به‌نكی ناوه‌ندی چین به‌های دراوی چینی كه به یوان ناسراوه به رێژه‌ی له %0.46 به‌رامبه‌ر دۆلار داكشاند.
به‌و جۆره‌ش به‌های یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه 6.48 یوان.
له مانگی شوباتیشدا چین جارێكی دیكه به‌های یوانی به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زاندبوو به رێژه‌ی له‌سه‌دا 0.47.