بێكاری له ئوسترالیا بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زیوه
ئاماره فه‌رمیيه‌كانی حكومه‌تی ئوسترالیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه رێژه‌ی بێكاری له وڵات‌دا بۆ %5.7 دابه‌زیوه ئه‌مه‌ش نزمترین ئاستی ماوه‌ی 30 مانگی رابردووه.
K24 – هه‌ولێر:
ئاماره فه‌رمیيه‌كانی حكومه‌تی ئوسترالیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه رێژه‌ی بێكاری له وڵات‌دا بۆ %5.7 دابه‌زیوه ئه‌مه‌ش نزمترین ئاستی ماوه‌ی 30 مانگی رابردووه.
نوسینگه‌ی ئاماری ئوسترالیا رایگه‌یاندووه، ته‌نيا له مانگی رابردوودا زیاتر له 26 هه‌زار هه‌لی كار كردن له وڵات‌دا ره‌خساوه، له‌كاتێكدا ته‌نها پێشبینی كه‌متر له 20 هه‌زار هه‌لی كار كرابوو.
نوسینگه‌ی ئامار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه ، ئێستا رێژه‌ی بێكاری بۆ له‌سه‌دا 5.7 دابه‌زیوه‌و ئه‌م رێژه‌یه‌ش نزمترین رێژه‌ی بێكاریه له‌وه‌ته‌ی ئه‌یلولی ساڵی 2013 وه، به‌هۆی باشتربوونی بارودۆخی ئابووری زیادبوونی ده‌رفه‌تی كاركردن له وڵات‌دا.