ئێران له رێگه‌ى عێراقه‌وه گاز هه‌نارده‌ى ئه‌وروپا ده‌كات
به‌های پرۆژه‌كه‌ش ده‌گاته 2 ملیار‌و 300 ملیۆن دۆلار.
K24 – هه‌ولێر:
عێراق و ئێران رێككه‌وتوون له‌سه‌ر راكێشانی بۆری به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی گازی ئێران به‌ناو خاكی عێراق و توركياوه به‌ره‌و ئه‌وروپاو به‌های پرۆژه‌كه‌ش ده‌گاته 2 ملیار‌و 300 ملیۆن دۆلار.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی پرێس تی ڤی ئێرانی، هه‌ریه‌ك له عێراق و ئێران رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پرۆژه‌ی راكێشانی بۆری گازی سروشتی به‌ره‌و ئه‌وروپا.
ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیای ئێرانیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و درێژی بۆرییه‌كانیش ده‌گاته هه‌زار و 300 كیلۆمه‌تر.
به ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌ش گازی سروشتی ئێرانی له كێڵگه‌ی بارسی باشووره‌وه به‌ناو خاكی عێراق و توركیاوه هه‌نارده‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كرێت.