عه‌بادى: ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ روويدا گێره‌شێوێنى سياسى بوو
حه‌يده‌ر عه‌بادى په‌يامێكى ئاراسته كرد و تێيدا هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خسته‌ڕوو.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران روويدا گێره‌شێوێنى سياسى بوو.
كه‌مێك پێش ئێستا، حه‌يده‌ر عه‌بادى په‌يامێكى ئاراسته كرد و تێيدا هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خسته‌ڕوو.
عه‌بادى گوتى: ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران روويدا گێره‌شێوێنى سياسى بوو، هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به پرۆسه‌ى چاكسازييهوه نه‌بوو.
گوتيشى: ناكرێت رێگه بدرێت عێراق بكه‌وێته دۆخێكى مه‌ترسيداره‌وه و بۆشايى درووست ببێت.
هه‌روه‌ها گوتى: له پرۆسه‌ى چاكسازى به‌رده‌وام ده‌بين و ئێمه له‌سه‌ر رێگه‌يه‌كى درووست هه‌نگاو ده‌نێين و هه‌نگاوه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى ههڵدهنێين.
روونيشيكرده‌وه، ليستێك ناوى تايبه‌ت به وه‌زيره كانديدكراوهكانى كابينه‌ى حكومه‌تى ته‌كنۆكرات ئاماده كردووه.
ئه‌مڕۆش دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران وه‌ك دوو رۆژى رابردوو، خاڵى نه‌بوو له پشێوى و ده‌نگه ده‌نگ، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى مه‌شعان جبوورى داوايه‌كى خسته‌ڕوو بۆ دهستلهكاركێشانهى هه‌ر سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى وڵات.
له 12ى نيسانه‌وه ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران وه‌ك ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕين له به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ى كابينه‌ى حكومه‌ت و هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى له ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران مانيانگرتووه.
مانگرتووه‌كان سه‌ره‌تا ته‌نيا له پێكهاته و چاكسازييه‌كانى حكومه‌تى عه‌بادى ناڕازى بوون و دواتر داواى گۆڕينى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيان كرد.
ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى مانگرتوو، به سه‌رۆكايه‌تى عه‌دنان جه‌نابى كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بڕيار له باره‌ى چاره‌نووسى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌ن بده‌ن.
سه‌رۆكى كاتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مانگرتووه‌كان بڕياريداوه رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ديكه‌ى هاوشێوه ئه‌نجامبده‌ن به مه‌به‌ستى يهكلاكردنهوهى پرسى لادانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن و ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نه‌كه.