له رۆژی جیهانی هیمۆفیلیا له نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی له هه‌ولێر چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌چوو
"نه‌خۆشییه‌كی خوێنبه‌ربوونی بۆماوه‌ییه له‌لایه‌نی دایكه‌وه بۆ منداڵه‌كان دێت نه‌وه‌ك له باوكه‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ ڕۆژی جیھانی نەخۆشی ھیمۆفیلیایە بەمبۆنەیەوە لە نەخۆشخانەی نانەكەلی له شاری ھەولێر چەند چالاكییه‌ك بەڕێوەچوو.
دایكی رامان بۆ كوردستان24 گوتی: "هه‌ست به ناخۆشییه‌كی زۆر ده‌كه‌م زه‌حمه‌ته زۆر دوو منداڵم وا كه‌مئه‌ندامن، 15 ساڵه هاتوچۆی خه‌سته‌خانه‌یان پێده‌كه‌م، به‌خوا باوكیان كرێكاری ده‌كات هه‌شت نۆ مانگه معاشیان نه‌داوه پێیان".
دایكی رامان گوتیشی: "داوا له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین یارمه‌تیان بدات هی ئه‌و منداڵانه".
رامان تووشبوو بە نەخۆشی ھیمۆفیلیا بۆ كوردستان24 گوتی: "خوێن له لووتم دێت و قاچم ژان ده‌كات و گیانم شین ده‌بێته‌وه".
رامان گوتیشی: "داوا له حكوومه‌تی كوردستان ده‌كه‌م بمانبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌خۆشییه‌كه‌مان چاكبكاته‌وه".
سروە ئەسعەد پسپۆڕی نەخۆشییەكانی خوێن لە نەخۆشخانەی نانەكەلی بۆ كوردستان24 گوتی: "نه‌خۆشییه‌كی خوێنبه‌ربوونی بۆماوه‌ییه له‌لایه‌نی دایكه‌وه بۆ منداڵه‌كان دێت نه‌وه‌ك له باوكه‌وه".
ئه‌و پزیشكه زیاتر گوتی: "ئه‌وانه‌ی كه‌له‌سه‌ر كڕۆمۆسۆمی X كه له دایكه‌وه دێت ئه‌وانه خه‌له‌لێكی ئه‌و خه‌له‌لێكی كڕۆمه‌سۆمییه تووشی منداڵه‌كه ده‌بێت".
ئه‌و پسپۆڕه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی خوێن ئه‌وه‌شی گوت: "به‌ڵام له 30% هه‌یه بێئه‌وه‌ی دایكیان هیچ هه‌ڵگری ئه‌و نه‌خۆشییه بێت هیچ بۆماوه‌ییان هه‌بێت تووشده‌بن".
له‌باره‌ی ژماره‌ی تووشبوانی هیمۆفیلیاشه‌وه ئه‌و پزیشكه زیاتر گوتی: "نزیكه‌ی 130 هه‌مان هه‌یه به هه‌ردوو جۆری A و B له‌گه‌ڵ 30 نه‌خۆشی ئاواره‌كان، نزیكه‌ی 160 نه‌خۆشێك ده‌بێت".