ئاسايشى يه‌په‌گه گه‌مارۆى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د ده‌دات
هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به يه‌په‌گه، به‌رده‌وامه له پێشڕه‌ويكردن
K24 – هه‌ولێر:
هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به يه‌په‌گه، به‌رده‌وامه له پێشڕه‌ويكردن و گه‌مارۆى ئه‌و هێزانه‌ى رژێمى ئه‌سه‌دى داوه كه له ناو شارى قاميشلۆى رۆژئاواى كوردستان ماونه‌ته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند، له دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان له شارى قاميشلۆ درووست بووه.
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، ئه‌مڕۆ له نوێترين پێشهاتدا، يه‌كينه‌كان توانيان گه‌مارۆى سه‌ر هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د چڕتر بكه‌نه‌وه و رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان فڕۆكه‌خانه و مۆڵگه‌كانى ديكه‌ى رژێم كۆنترۆڵ بكه‌ن.
شه‌ڕوپێكدادانه‌كه دواى ئه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه كه ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان، كه ئه‌ركى پاراستنى ره‌وشى ئه‌منيى شاره كوردييه‌كانى له ئه‌ستۆيه له بازگه‌يه‌كدا ئۆتۆمبێلى ئه‌فسه‌رێكى سه‌ر به سوپاى سوريايان راگرتبوو به مه‌به‌ستى لێكۆڵينه‌وه و پشكينين.
ئه‌فسه‌رێكى هێزه‌كانى ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان، به ئاژانسى رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، به هۆى پێكدادانه‌كانه‌وه دوو كارمه‌ندى ئاسايش شه‌هيد بوونه.
له‌و باره‌يه‌وه روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه پێكدادانه‌كان بوونه‌ته هۆى شه‌هيد بوونى سێ كارمه‌ندى ئاسايش و كوژرانى چوار سه‌ربازى سه‌ر به رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د.
ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه هێزه‌كانى ئاسايش توانيويانه 20 سه‌ربازى سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌د به ديل بگرن.
تا ئێستا له‌و باره‌يه‌وه سوپاى سووريا هيچ زانيارييه‌كى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.



