سێ ته‌قينه‌وه له قاميشلۆ رووياندا
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕ له قاميشلۆ به‌رده‌وامه و به گوێره‌ى دوايين زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24، ئه‌مڕۆ 3 ته‌قينه‌وه له شاره‌كه روويانداوه و هێزه‌كانى رژێمى سووريا بۆردومانى گه‌ڕه‌كه‌كانى شاره‌كه ده‌كه‌ن.
كه‌مێك پێش ئێستا په‌يامنێرى كوردستان 24، له شارى قاميشلۆ رايگه‌ياند، هێزه‌كانى رژێم به چڕى كه‌وتوونه‌ته بۆردومانكردنى گه‌ڕه‌كه‌كانى كۆرنيش و سياحى.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان له ئاكامى ئه‌و بۆردومانه‌دا زيانى گيانى و ماڵى به‌ر دانيشتوانى ناوچه‌كان گه‌يشتووه، به‌ڵام تا ئێستا هيچ ئامارێك له باره‌ى زيانه‌كانه‌وه رانه‌گه‌يه‌ندراوه.
له نوێترين پێشهاتيشدا، په‌يامنێرى كوردستان 24، له شارى قاميشلۆ رايگه‌ياند، يه‌كينه‌كان و ئاسايشى سه‌ر به پارتى يه‌كێتى ديموكراتى ناسراو به په‌يه‌ده توانيويانه زيندانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى رژێمى سووريا كه له چوارگۆشه‌ى ئه‌منيى شاره‌كه‌دا بوو، رزگار بكه‌ن.
پێشتريش، په‌يامنێرى كوردستان 24 رايگه‌ياندبوو، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ته‌قينه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كى سياحى شارى قاميشلۆ روويداوه.
سه‌باره‌ت به زيانه گيانييه‌كانى شه‌ڕى ئه‌مڕۆى شاره‌كه، به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كان له ريزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، 7 سه‌ربازى سه‌ر به رژێم له به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه كوژراوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا ساڵح موسليم هاوسه‌رۆكى په‌يه‌ده له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له مۆسكۆ ئه‌نجاميدا سه‌رنجى بۆ رووداوه‌كانى قاميشلۆ راكێشا و ئاشكراشيكرد، كه هێزه‌كانيان ئه‌مڕۆ زيندانى قاميشلۆ رزگار ده‌كه‌ن.