ساڵح موسليم: زيندانييه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى رژێم رزگار ده‌كه‌ين
داعشييهكان له رێگه‌ى توركياوه دێنه ناو سووريا.
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى (په‌يه‌ده)، ساڵح موسليم، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا نوێترين پێشهاته‌كانى ره‌وشى سوورياى خستنه‌به‌رباس.
تيرۆر
هاوسه‌رۆكى په‌يه‌ده رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر چى مێژووى تيرۆر بگه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هه‌زار ساڵيش به‌ر له ئێستا، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان له ناوچه‌كه‌دا نوێترين چه‌كى پێشكهوتوويان پێيه.
توركيا
ساڵح موسليم جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌و تيرۆريستانه له وڵاتانى ئه‌وروپاوه روو له ريزه‌كانى داعش ده‌كه‌ن پێشتر مه‌شقيان پێده‌كرێت و له رێگه‌ى توركياوه دێنه ناو سووريا.
قاميشلۆ
سه‌باره‌ت به پێكدادانى نێوان يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و ئاسايشى رۆژئاوا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د، ساڵح موسليم گوتى: رژێم به هۆى پشتيوانييه‌كانى رووسياوه وره‌ى وه‌به‌ر هاتووه‌ته‌وه و واده‌زانێت ده‌توانێت هه‌موو شتێك بكات، ئێمه‌ش ئاگادارمان كردنه‌وه كه ئه‌وان ناتوانن وه‌ك ده‌سه‌ڵات مامه‌ڵه بكه‌ن.
گوتيشى: هه‌ندێك چوارگۆشه‌ى ئه‌منيى له ناو قاميشلۆدا هه‌ن و ئه‌و چوارگۆشه ئهمنييانه بينا و دامه‌زراوه‌ى حكومييان لێيه و ئێمه‌ش بڕوامان وايه ده‌كرێت ئه‌و دامه‌زراوانه بۆ خزمه‌تى خه‌ڵك بن، نه‌ك رژێم.
هه‌روه‌ها گوتى: هۆكارى مانه‌وه‌شيان ئه‌وه بوو، كه تا ئێستا نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوانه‌دا ده‌كات و بۆنموونه مانگى سوورى سووريا، هه‌يه، ده‌كرێت ئێمه‌ش رێگه‌ى بده‌ين و په‌يوه‌نديمان هه‌بێت بۆ خزمه‌تى گه‌له‌كه‌كان.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، زۆر كه‌س و لايه‌ن په‌يه‌ده‌يان تۆمه‌تبار ده‌كرد به‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به رژێمى سوورياوه هه‌يه، به‌ڵام راستييهى پرسه‌كه به‌و جۆره‌يه كه ئێمه له‌گه‌ڵ گهلهكهمانداين و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى خۆمان كار ده‌كه‌ين.
زيندانه‌كه ئه‌مڕۆ رزگار ده‌كه‌ين
ساڵح موسليم ئاشكرايكرد، له نزيكترين واده‌دا، ئه‌مڕۆ يان سبه‌ى، ئه‌و زيندانه‌ى كه بووه‌ته ره‌مزى چه‌وسانه‌وه‌ى كورد له قاميشلۆ و له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى رژێمه و كورد ياده‌وه‌رى ناخۆشى له‌گه‌ڵيدا هه‌يه ئه‌مڕۆ رزگار ده‌كرێت.
توركيا و سعووديه
هاوسه‌رۆكى په‌يه‌ده روونيكرده‌وه، كورد و عه‌ره‌ب و سريان به‌يه‌كه‌وه بۆ داهاتووى سووريا داواى فيدراڵييان كردووه و ئه‌وه يه‌كپارچه‌يى سووريا ده‌پارێزێت.
سه‌باره‌ت به سياسه‌تى توركيا و سعووديه‌ش گوتى: ئه‌و وڵاتانه ده‌يانه‌وێت به‌شار لابچێت و كه‌سێكى سه‌ر به خۆيان بهێنن و بيكه‌نه سه‌رۆك. هه‌روه‌ها ده‌يانه‌وێت به‌عس بڕووخێت، به‌ڵام حزبێكى سه‌ر به ئه‌وان ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و ئه‌و وڵاتانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان كار ده‌كه‌ن و له خه‌مى داهاتووى سووريادا نيين.