چل چه‌كدارى رژێمى ئه‌سه‌د خۆيان راده‌ستى يه‌په‌گه كرد
ئه‌مڕۆ 40 سه‌ربازى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د خۆيان راده‌ستى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له شارى قاميشلۆ كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 40 سه‌ربازى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د خۆيان راده‌ستى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له شارى قاميشلۆ كردووه.
شه‌ڕ له شارى قاميشلۆ بۆ ماوه‌ى دوو رۆژه له‌سه‌ر يه‌ك به‌رده‌وامى هه‌يه.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و هێزه‌كانى ئاسايشى رۆژئاوا گه‌مارۆى هێزه‌كانى سوپاى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌ديان داوه كه له چه‌ند ناوچه‌يه‌كى شاره‌كه مابوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كورد، ساڵح موسليم له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له مۆسكۆ ئه‌نجاميدا رايگه‌ياند، به هۆى پشتيوانييه‌كانى رووسياوه رژێمى ئه‌سه‌د وه‌رى به‌رز بووه‌ته‌وه و وا ده‌زانن هه‌موو شتێكيان پێده‌كرێت، به‌ڵام ئێمه ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه كه ناتوانن هه‌موو شتێك بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، كوردستان 24 وه‌ك يه‌كه‌م كه‌ناڵى ميديايى و چاوى جيهان له‌سه‌ر رووداوه‌كانى قاميشلۆ ديمه‌نى رزگاركردنى ئه‌و زيندانه‌ى بڵاوكرده‌وه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازانى رژێمى ئه‌سه‌د بوو، له ماوه‌ى حوكمى ئه‌سه‌ددا زيندانه‌كه ببوه ئادگارێكى ناخۆش لاى هاووڵاتييانى كورد له رۆژئاواى كوردستاندا.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز له سه‌ر زارى شاهێدحاڵێكه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ 40 سه‌ربازى ئه‌سه‌د خۆيان راده‌ستى هێزى كورد كردووه له قاميشلۆدا.
پێشتر ژماره‌يه‌ك لايه‌نى به‌رهه‌ڵستكارى ئه‌سه‌د كورديان به پشتيوانيكردن له رژێمى ئه‌سه‌د تۆمه‌تبار ده‌كرد.
يه‌په‌گه له رابردوودا هيچ جۆره بهريهككهوتنێكى چه‌كدارى له‌و جۆره‌ى له‌گه‌ڵ رژێمى سووريا ئه‌نجام نه‌دابوو.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، به ده‌يان سه‌ربازى سه‌ر به سوپاى رژێم خۆيان راده‌ستى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل كردووه.
هێشتا هێزه‌كانى ئه‌سه‌د كۆنترۆڵى فڕۆكه‌خانه‌ى شاره‌كه و چه‌ند ناوچهيهكيان له ده‌ستدايه، به‌ڵام ئاسايش و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل گه‌مارۆيان داوون و رێگه‌ى سه‌ره‌كى فڕۆكهخانهيان كۆنترۆڵكردووه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
و: ئ.هـ