يه‌په‌گه زيندانى رژێمى سوورياى له قاميشلۆ رزگار كرد
له نوێترين پێشهاتيشدا، به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له شارى قاميشلۆ روويداوه.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، ناسراو به يه‌په‌گه، له ميانه‌ى پێكدادانى ئه‌مڕۆياندا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د توانيان زيندانێكى رژێمى سووريا له قاميشلۆ رزگار بكه‌ن.
كه‌مێك پێش ئێستا په‌يامنێرى كوردستان 24، له شارى قاميشلۆ رايگه‌ياند، يه‌كينه‌كان و ئاسايشى سه‌ر به پارتى يه‌كێتى ديموكراتى ناسراو به په‌يه‌ده توانيويانه زيندانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌عسييه‌كان كه له چوارگۆشه‌ى ئه‌منيى شاره‌كه‌دا بوو، رزگار بكه‌ن.
هاوكات په‌يامنێرى كوردستان 24 روونيشيكرده‌وه، شه‌ڕ بۆ دووه‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك له قاميشلۆ به‌رده‌وامه و هێزه‌كانى رژێم تۆپى قورس و چه‌كى قورس بۆ بۆردومانكردنى هاووڵاتيانى شاره‌كه به‌كارده‌هێنن.
له نوێترين پێشهاتيشدا، به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له شارى قاميشلۆ روويداوه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 روونيكرده‌وه ته‌قينه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كى سياحى شارى قاميشلۆ روويداوه.
له لايه‌كى ديكه‌وه، سه‌باره‌ت به زيانه گيانييه‌كانى شه‌ڕى ئه‌مڕۆى شاره‌كه، په‌يامنێرى كوردستان 24 ئاشكرايكرد، به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كان له ريزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، 7 سه‌ربازى سه‌ر به رژێم له به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه كوژراوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا ساڵح موسليم هاوسه‌رۆكى په‌يه‌ده له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له مۆسكۆ ئه‌نجاميدا سه‌رنجى بۆ رووداوه‌كانى قاميشلۆ راكێشا و ئاشكراشيكرد، كه هێزه‌كانيان ئه‌مڕۆ زيندانى قاميشلۆ رزگار ده‌كه‌ن.