شەڕ و پێکدادان لە قامیشلۆ بەردەوامه
"شەڕ لە چوارڕیانی وەحدە و دەوروبەری هەواڵگری سیاسیی سەر بە حکوومەتی سووریا و کۆڵانی کەسبۆ و چوارگۆشەی ئەمنیی شاره‌كه چڕبوەتەوە"
K24 – قاميشلۆ:
شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له قامیشلۆ به‌رده‌وامن، له‌وباره‌یه‌وه پەیامنێری کوردستان24 لە قامیشلۆ رایگه‌یاند، شەڕ لە چوارڕیانی وەحدە و دەوروبەری هەواڵگری سیاسیی سەر بە حکوومەتی سووریا و کۆڵانی کەسبۆ و چوارگۆشەی ئەمنیی شاره‌كه چڕبوەتەوە.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان و هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا له قامیشلۆ روویدا، ئه‌مڕۆش بۆ رۆژی سێیه‌م له‌سه‌ریه‌كتر ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه به‌رده‌وامبوون.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له قاميشلۆ رايگه‌ياندبوو توانراوه زيندانیه‌كانیى ژێر ده‌سه‌ڵاتى رژێمى سووريا ئازادبكرێن كه له چوارگۆشه‌ى ئه‌منيى شاره‌كه‌دا له گرتووخانه‌ی عه‌لایا به‌ندكرابوون.
له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا چه‌ندین كه‌س له هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا و ئاسایشی رۆژئاوادا كوژراون.
هه‌روه‌ها په‌يامنێرى كوردستان24 دوێنێ رایگه‌یاند: 3 ته‌قينه‌وه له قامیشلۆ روويانداوه و هێزه‌كانى رژێمى سوورياش بۆردومانى گه‌ڕه‌كه‌كانى شاره‌كه‌یان كردبوو.
ئا: بارزان
م.ح