ئاسايشى گشتيى رۆژئاواى كوردستان ئاگربه‌ستى له شارى قاميشلۆ راگه‌ياند
ئاسايشى گشتيى رۆژئاواى كوردستان ئاگربه‌ستى له شارى قاميشلۆ راگه‌ياند و هۆشداريشى دايه هێزه‌كانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د به‌وه‌ى وه‌ڵامى هه‌ر دهستدرێژييهكيان ده‌ده‌نه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئاسايشى گشتيى رۆژئاواى كوردستان ئاگربه‌ستى له شارى قاميشلۆ راگه‌ياند و هۆشداريشى دايه هێزه‌كانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د به‌وه‌ى وه‌ڵامى هه‌ر دهستدرێژييهكيان ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێيه‌م رۆژى ئه‌و پێكدادانه چه‌كدارييه بوو كه له نێوان يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان له لايه‌ك و هێزه‌كانى سه‌ر به رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له لايه‌كى ديكه‌وه روويدا.
چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، به هۆى گوێنه‌دانى هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د به رێنماييه ئه‌منييه‌كانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و ئاسايشى رۆژئاوا پێكدادان له نێوان هه‌ردوولا هاتبووه ئاراوه.
به‌و هۆيه‌وه يه‌كينه‌كان و ئاسايش هێرشيان كرده سه‌ر زيندانى قاميشلۆ و توانيان زيندانه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و به ده‌يان كارمه‌ند و سه‌ربازى سوپاى ئه‌سه‌د ناچار بوون خۆيان راده‌ستى ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ كه‌سايه‌تييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى قاميشلۆ و ريش سپيان داوايهكيان ئاراسته‌ى لايه‌نه‌كان كرد و له وه‌ڵامى ئه‌و داواكارييهدا، يه‌كينه‌كان و سه‌رۆكايه‌تى ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان بڕيارياندا ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نن.