ئۆباما بيرۆكه‌ى ناوچه‌ى ئارامى له سووريا ره‌تكرده‌وه
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما رايگه‌ياند، ئه‌سته‌مه له سووريادا بيرۆكه‌ى ناوچه‌ى ئارام به بێ پابه‌ندييه‌كى سه‌ربازى گه‌وره سه‌ركه‌وتوو بێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما رايگه‌ياند، ئه‌سته‌مه له سووريادا بيرۆكه‌ى ناوچه‌ى ئارام به بێ پابه‌ندييه‌كى سه‌ربازى گه‌وره سه‌ركه‌وتوو بێت.
له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئه‌نجاميدا ئۆباما گوتى: ره‌تكردنه‌وه‌ى بيرۆكه‌ى دانانى ناوچه‌يه‌كى ئارام له بڕوايه‌كى ئايدۆلۆژييانه‌وه ياخود له نه‌بوونى خواستى هاوكاريكردنى خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه‌ى نه‌گرتووه، پرسه‌كه په‌يوه‌ندى به چۆنێتى به‌ديهێنانى ئه‌و بيرۆكه‌يه‌وه هه‌يه، كه ئه‌سته‌مه سه‌ركه‌وێت.
توركيا يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى بۆ نه‌هێشتنى ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردييه‌كان له ناوچه سنوورييه‌كاندا و درووستكردنى قووڵاييه‌كى ئه‌منيى له ناو خاكى سووريادا داواى درووستكردنى ناوچه‌يه‌كى ئارام له ناو خاكى سووريادا ده‌كات.
كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كورديى، كه كۆنترۆڵى به‌شێك له ناوچه‌سنوورييه‌كانى توركياى كردووه و پانتايه‌كى فراوانى رۆژئاواى كوردستانى رزگار كردووه، دژى درووستكردنى ناوچه‌ى ئارامه له ناو خاكى سووريادا و ره‌تيده‌كاته‌وه رێگه به توركيا بدات، به‌شێكى رۆژئاواى كوردستان داببڕێت به پاساوى درووستكردنى ناوچه‌ى ئارام.