تەقینەوەیەک لە قامیشلۆ روویدا

خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی رۆژئاوای کردە ئامانج

K24-هەولێر

تەقینەوەیەک ئەمڕۆ شەممە خاڵێکی پشکنینی سەر بە هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستانی لە شەقامی کۆرنیش لە شاری قامیشلۆ کردە ئامانج.

بەپێی بەیامنێری (کوردستان24) لە قامیشلۆ: تەقینەوەکە خۆکوژیی بووە و بە مۆتۆرسکلێکی بۆمبرێژکراو ئەنجامدراوە.

هاوکات هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی لە کانتۆنی جزیرە لە رۆژئاوای کوردستان سلێمان ئەحمەد بە (کوردستان24) رایگەیاند: ژمارەی شەهیدەکان بەهۆی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی قامیشلۆ گەیشتە 5 شەهید و 4 بریندار کە هەموویان کارمەندی ئاسایشی رۆژئاوان.

ئا: ئا ، ف