سێ كارمهندى ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان بريندار بوون
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێك سێ ئەندامی ھێزی تایبەتی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان بریندار بوون.
K24 – ههولێر:
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێك سێ ئەندامی ھێزی تایبەتی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان بریندار بوون.
فەرمانداری ھێزی تایبەتی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێك لە ناو ئۆتۆمبێلێكیاندا لەسەر رێگەی شارۆچكەی تربە سپی، سێ ئەندامیان بریندار بوونە، كە برینی یەكێكیان سهخته.
بە گوێرەی راگەیاندراوەكە، ئهمه یهكهمجارە ئۆتۆمبێلێكی ھێزی تایبەتی "ھات" دهكرێتە ئامانج.